کچێک لە سەیدسادق تەقە لە دادگا دەکات
ئەمڕۆ هەینی (16/ئەیلوول/ 2022) قائیمقامی قەزای سەید سادق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 20 ساڵان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە باڵەخانەی دادگەی سەیدسادق کرد و دواتر بەنێو کۆڵانەکاندا تەقەی کرد، بەڵام هیچ کەسێک بەهۆی گوللـەکانەوە بریندارنەبوو."
سەبارەت بە هۆكاری تەقەكەكردنە، ئاری رەفیق روونی كردەوە، "ئەو كچە خوشکی ئەو گەنجەیە کە لە ماوەی رابردوو لە قەرەداخ دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژرا."
سەبارەت بە كاتی تەقەكردنەش بە گوتەی قائیمقامی قەزاەكە، رووداوەکە کاتژێر شەشی بەیانی بووە،کچەکە بۆ تەقەکردن لە ئاسایش و هێرشکردنە سەر بینای ئاسایش رۆیشتووە، بەڵام لێی تێکچووە و تەقەی لە دادگە کرد، چونکە باڵەخانەکان لە نزیکی یەکدین؛ کچەکە بەتەنیا بووە و ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت."
لە سەرەتای ئەم مانگە لە ناوچەی قەرەداغ گەنجێك كە پێشتر تەقەی لە ئاسایشی بەرنجە كرد بوو، لەلایەن پۆلیسەوە داواكرابوو رووبەڕووی هێزەكانی رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و بەهۆیەوە چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون و چەکدارەکەش کوژرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment