یارا دووەمین گۆرانی خۆی بڵاو دەکاتەوە رەنگاورەنگ

سیهام میران- نوچه‌نێت

یارا هونه‌رمه‌ندى لبنانى دووه‌م گۆرانى خۆى له‌ ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ى به‌ ناوى "ما ودعونی- ماڵئاوییان لێنه‌كردم" بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر شێوازى گۆرانى كه‌نداو گوتراوه‌.

یارا له‌ چه‌ناڵى تایبه‌تى خۆى له‌ یوتیوب دووه‌م گۆرانى خۆى له‌ ئه‌لبومه‌ خه‌لیجییه‌كه‌ى "به‌ شێوازى كه‌نداو گوتراوه‌" بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ناونیشانى گۆرانىییه‌كه‌ "ما ودعونى"یه‌ و له‌ لایه‌ن عه‌بدوڵا بن سه‌عد هۆنراوه‌كه‌ى نووسراوه‌ و ئاوازه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى لبنانى زیاد بورجى دانراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گۆرانییه‌تى له‌گه‌ل یارا. دابه‌شكردنى میوزیكه‌كه‌یش له‌لایه‌ن عه‌باس سه‌باح كراوه‌.


هونەرمەندی لوبنانی  کارلا نەزیه‌ ناسراو بە یارا، لە ساڵی ١٩٨٣ لە  بیقاعى لبنانى لە دایكبووە، هەر لە منداڵیەوە خۆشەویستی بۆ هونەر هەبووە، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا  بەشداری لە بەرنامەی " کاس النجوم'' کردووە و هەر لەوێوە یارا دەچێتە ناو کاری هونەریی.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین