راپه‌ڕینى تشرین لە عێراق سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدیان ئاشكرا كردووه‌، له‌ سێیه‌م ساڵیادى راپه‌ڕینى تشرین، ده‌ست به‌ ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/ئه‌یلوول/2022 سێ سه‌رچاوه‌ى ئاگادار له‌ جووڵانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریى و مه‌ده‌نییه‌كان، بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باسیان له‌وه‌ كردووه‌، راپه‌ڕینى تشرین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ سێیه‌م ساڵیادى راپه‌ڕینه‌كه‌ له‌ مانگى داهاتوو ده‌ست به‌ ناڕه‌زاییه‌كان بكرێته‌وه‌. 

ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ به‌غدا و ناسڕییه‌ چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌ و خه‌ریكى ئاماده‌كاریین. رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ به‌یاننامه‌یه‌كى ئه‌و هێزانه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "داواى ساده‌ترین داواكاریمان كرد، وه‌ڵامتان نه‌دایه‌وه‌، له‌ دژى ئێوه‌ راپه‌ڕین ئێمه‌تان كوشت، ده‌سه‌ڵاتى ئێوه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌چى سته‌مكاریى و گه‌نده‌ڵیتان زیاتر ده‌بێت، عێراق له‌ خراپه‌وه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت به‌ هۆى ئێوه‌وه‌، هه‌مووان ده‌زانن كه‌ ئێوه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ستتان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ گرتووه‌".

له‌ تشرینى یه‌كه‌مى 2019 راپه‌ڕینێكى سه‌رتاسه‌رى و جه‌ماوه‌ریى روویدا، حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ناچاركرا، ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌. دواتر به‌شێك له‌و لایه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییانه‌ به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كرد و هه‌ندێكى تریش بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد. له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ى ئه‌و كات زیاتر له‌ 300 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران كوژران و زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین