سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات کوردستانی
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ‏پێشوازى له‌ باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، ليف سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك جۆ بايدن به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی/ئەیلوولی/2022) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باربارا لیف  و  ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا و كونسولى گشتيى ‏ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له‌ ديپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ريكى كرد، لەو كۆبوونەوە ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ‏سياسيى عێراق و هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان، په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى ‏نێوانيان تاوتوێ كران.‏

ليف سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك جۆ بايدن و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ‏ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان لێره‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ ‏په‌يامى پابه‌ندييان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ‏گوتی، "ئه‌مه‌ريكا به‌ گرنگى و بايه‌خێكى زۆره‌وه‌ له‌و په‌يوه‌ندييانه‌ ده‌ڕوانێت و هه‌موو ‏پشتگيرييه‌كى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ عێراق دووپات ‏كرده‌وه‌.‏"

لەبەرانبەردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ‏ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانى عێراق به‌ ‏په‌راوێزخستنى هيچ هێز و لايه‌نێكى سياسى چاره‌سه‌ر نابن و پێويسته‌ پێكهاته‌كانى عێراق به‌ ‏گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، شێوازێك بۆ پێكه‌وژيان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن بدۆزنه‌وه‌.‏

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌بوونى ياساى دابه‌شكردنى ‏داهاته‌كان و نه‌وت و گازى به‌ كليلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و ئارامى و سه‌قامگيريى ‏سياسيى وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كانى پێويستى به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى و پشتگيريى ‏وڵاتى دۆست هه‌يه‌. ‏

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى ‏كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان، ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێبى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین