نه‌دا كامل: پیاوێكى بێ ئه‌زموونم ده‌وێ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

نه‌دا كامل كه‌ وه‌رزشوان و ده‌وڵه‌مه‌ندێكى به‌ناوبانگى میسره‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ڵكى به‌ هه‌ڵسوكه‌وت و پۆسته‌كانى خه‌ریك ده‌كات و دواجاریش نووسیویه‌تى، "پیاوێكى بێ ئه‌زموونم ده‌وێ".

نه‌دا كه‌ له‌ ساڵى 1990 له‌دایكبووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ ئافره‌ته‌ به‌ناوبانگه‌كان، ئه‌و پێشتر وه‌رزشوانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بووه‌ و چه‌ندان خه‌ڵاتى به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ندیشه‌ له‌ بوارى به‌رهه‌مهێنانى پێڵاو كار ده‌كات. جگه‌ له‌مانه‌یش  پێشتر هاوسه‌رى ئه‌حمه‌د فشیاوى هونه‌رمه‌ندى میسڕى بووه‌.

هه‌ر ئه‌مانه‌ نا، به‌ڵكو پۆست و هه‌ڵسوكه‌وتى كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان ده‌كاته‌وه‌، هۆكارێك بووه‌ بۆ ناوبانگى زیاتر. دواجار له‌ پۆستێكدا ده‌ڵێ، "پیاوێكى بێ ئه‌زموونم ده‌وێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نه‌بێ" مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه‌ پیاوه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى دڵدارى نه‌بووبێت، باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ بۆ پاره‌ شوو ناكات چونكه‌ خۆى "به‌ ملیۆنانى هه‌یه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین