ناوەڕۆکى دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى/ئاب/2022) سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ کڵاودیۆ کوردۆنی، جێگری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خستەڕوو و گووتى، "هاتنی کڵاودیۆ کوردۆنی بۆ هەرێمی کوردستان، تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و بارودۆخی ئێستای عێراق".
سەعدى ئەحمەد، بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو بابەتە لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە، ئێمە وەک یەکێتى ئامادەین بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە."
دەربارەى دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بانگهێشتکردنى لایەنە عیراقییەکان بۆ هەولێر ئەو گووتیىشى، "دەستپێخەری نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هەیە، بۆ ئەوەی لایەنە عێراقییەکان بۆ گفتوگۆ بانگهێشتی هەولێر بکرێن لەپێناو چارەسەری کێشەکان".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى دەڵێت، "جگە لە رێککەوتن هیچ بەدیلێکی دیکەمان نییە، پێکەوە ئیشکردنی پارتی و یەکێتی وەکو زەواجی کاتۆلیکییە و تەڵاقی تێدا نییە، ئیدارەی هەرێمی کوردستان نەبێ پارتی دەکرێت نە بەبێ یەکێتی، زۆر لایەن خۆیان تاقیکردەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment