یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانى هەولێر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، لەم هەفتەیە دەگاتە عێراق، لە بەغدا و هەولێرچەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنج/ئەیلوول/2022) باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک سەردانى بەغدا دەکات و دواتریش دەگاتە هەولێر، وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە.

بە پێى زانیارییەکان کێشەکانى هەولێر و بەغدا لەسەر پرسى نەوت و گاز، یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەى لیف لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا و هەولێر.

ئەم سەردانەى باربارا لیف لە کاتێکدایە، ڕۆژى (3/4/2022) باربارا لیف پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەنجامدا، تێیدا پشتیوانى ئەمەریکاى بۆ کوردستانێکى بەهێز لە چوارچێوەى عێراق نیشاندا. هاوکات هیواشى خواست لم نزیکانە سەردانى هەولێرى پایتەختى کوردستان بکات. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین