هونەرمەندێک داوای گۆرانییه‌كى خۆى له چۆپى ده‌كاته‌وه
لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت
سەڵاح نەجمەدین هونەرمەند له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندان جار گۆرانییه‌كانى له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى تر براون و به ناوى خۆیان یان به ناوى فۆلكلۆر بڵاوكراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانیش چۆپى فه‌تاحى هونه‌رمه‌نده.
سه‌ڵاح نه‌جمه‌دین گوتى، "چەند جارێک گۆرانییەکانم دەگوترێنەوە، کردوویانە بە ئاوازی خۆیان یاخود فۆلکلۆر یەکێک لەوانە خاتوو چۆپی فەتاح هونەرمەند، کە گۆرانی (ئەی کە گرفتاری تۆم) کە بە فۆلکلۆر نووسیبوی، ئاگادارم کردووەتەوە دواتر چاکی کردووە، نەوەک هەر ئەو چەندەهای وەکو ئەو گۆرانییەکانم دەڵێنەوە، کێشەم نییە با بیڵێنەوە بەڵام بە شێوەیەکی جوان، چونکە خۆم هێشتا لە ژیاندا ماوم".
سه‌ڵاح نه‌جمه‌دین له دیمانه‌كه‌ى گله‌یى له خودى چۆپى ناكات و پێیوایه ئه‌و ته‌مه‌نى بچووكتره و ره‌نگه نه‌زانێ ئه‌و گۆرانییه گۆرانى سه‌ڵاح نه‌جمه‌دینه، به‌ڵكو له برى ئه‌وه گله‌یى له باوكى چۆپى ده‌كات و ده‌ڵێ، "بۆ نموونە خاتوو چۆپی کێشە نییە کە خۆی منداڵە، بەڵام خۆ باوکی دەزانێت ئەوە گۆرانی منە (ئەی کە گرفتاری تۆم) نووسیبوی فۆلکلۆره" سه‌ڵاح نه‌جمه‌دین هونه‌رمه‌ندێكى ناسراوى شارى هه‌ولێره و سه‌ره‌تاى كاركردنى بۆ كۆتایى هه‌فتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به شێوازى رۆژئاوایى گۆرانى ده‌ڵێ.
ده‌قى دیمانه‌كه‌ى نوچه‌نێت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment