رۆژنامه‌نووسێك له‌ سه‌ر خوازبێنى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا گیرا رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

بۆریس ئه‌نزوڤ رۆژنامه‌نووسى بولگارى خوازبێنى ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێت و به‌ بڕى حه‌وت دۆلار سزا ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئادار، رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، رۆژنامه‌نووسێكى بولگارى به ‌ناوى بۆریس ئه‌نزوڤ له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێى جلێكى فۆلكلۆریان پۆشیوه‌ و چوونه‌ته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا. داواى بینینى ماریا زاخارۆڤاى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیایان كردووه‌.


كاتێك ئه‌و ئافره‌ته‌ لێیان نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، یه‌كێك له‌وان ده‌ستى به‌ ته‌قه‌ى خۆشى كردووه‌ و باسى ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ چه‌كه‌كیان راسته‌قینه‌ نه‌بووه‌ و كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گیراون، رۆژنامه‌كه‌ گوتوویه‌تى بۆ خوازبێنى زاخارۆڤا ئه‌و كاره‌ى كردووه‌.

ئاژانسى تاسى رووسى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ به‌ بڕى 500 روبڵ "حه‌وت دۆلار" سزا دراوه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ ده‌ڵێ، "بۆریس و زاخارۆڤا ده‌مێكه‌ یه‌كتر ده‌ناسن" سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ زاخارۆڤا گوتوویه‌تى، سه‌ره‌تا ئاگادارى رووداوه‌كه‌ نه‌بووه‌ و له‌ هاوكاره‌كانى بیستوویه‌تى، جگه‌ له‌مه‌یش ده‌ڵێ، " ده‌كرێ چ بڵێم؟ پیاوان ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزى خۆیان زاڵ بن"

زاخارۆڤا به‌ سیما جوانه‌كه‌ى دیپلۆماسیه‌تى رووسیا ده‌ناسرێت و جیا له‌ جوانییه‌كه‌ى به‌ زیره‌كییه‌كه‌ى ناسراوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین