هه‌موو لایه‌نه‌ شیعه‌كان چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لبنانى پێشبینى ده‌كات تا رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بدات، هیچ شتێكى نوێ روونه‌دات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر چۆنێك بێت دواى بڕیاره‌كه‌ شیعه‌كان پێویستیان به‌ دانوستاندنه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى ئه‌یلوول/2022 رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لبنانى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌ شیعه‌كان چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵین بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو بدرێت، تا ئه‌و كاته‌ چاوه‌ڕوانى هیچ رووداوێكى تر ناكرێت، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌وڵ ده‌ده‌ن، تا بڕیاره‌كه‌ ده‌رده‌چێت دان به‌خۆیان بگرن.

غه‌زه‌نفه‌ر به‌تیخ سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح باسى له‌وه‌ كردووه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پابه‌ند ده‌بێت به‌ بڕیارى دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر حاڵه‌تێك بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ یانیش مانه‌وه‌ بڕیار بدات، به‌ڵام دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ دووباره‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان دانوستاندن بكه‌ن.

چونكه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نایه‌وێ بێ ره‌وتى سه‌در حكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌مه‌یش پێویستیان به‌ گفتوگۆ ده‌بێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵه‌تێكدا كه‌ بڕیارى مانه‌وه‌ى په‌رله‌مان درا. له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بوو، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بووه‌، ئه‌وا ده‌بێت لایه‌نه‌كان دانوستاندن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر میكانیزمى هه‌ڵبژاردنێكى تر رێكبكه‌ون.

له‌ مانگى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى كرد، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات، چونكه‌ ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه‌. تا ئێستا سێ جار دادگاى فیدڕاڵى دانیشتنى خۆى بۆ تاوتوێكردنى ئه‌م داوایه‌ دواخستووه‌ و دواجار بڕیارى داوه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ داهاتوو دانیشتنێكى تر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین