یاساناسێك: هیچ ده‌رچه‌یه‌كى یاسایى بۆ عێراق نییه‌، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور نه‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سالم حه‌واس یاساناس له‌ عێراق، سه‌رنجى یاسایى له‌سه‌ر لێدوانى ئه‌و سیاسییانه‌ ده‌دات كه‌ باس له‌ په‌كخستنى هه‌ندێك بڕگه‌ى ده‌ستووريى ده‌كه‌ن، بۆ ده‌رچوون له‌ ته‌نگژه‌ى سیاسى ئێستا. حه‌واس دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هیچ ده‌رچه‌یه‌كى یاسایى نییه‌، ته‌نیا جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور نه‌بێت.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌ندێك له‌ سیاسه‌ته‌مه‌دارانى عێراق، پێشنیاریان كرد هه‌ندێك له‌ بڕگه‌ ده‌ستوورییه‌كان وه‌لا بنرێن، بۆئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌ى سیاسى چاره‌سه‌ر بكرێت. سالم حه‌واس نیگه‌رانى خۆى له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م لێدوانانه‌ ده‌رده‌بڕێت و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ناكرێت هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوور فه‌رامۆش بكرێت.

سالم حه‌واس له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "بابه‌تى په‌كخستن هه‌رگیز بوونى نییه‌، نه‌ له‌ ده‌قى ده‌ستوور، نه‌ له‌ بڕیارى دادگا، ته‌نانه‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادگاى فیدڕاڵى و په‌رله‌مانیش نییه‌".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت له‌ ماده‌ى 13ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق هاتووه‌ نابێت هیچ یاساییه‌ك دابنرێت، پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور بێت، ده‌ستووریش به‌رزترین یاسایه‌.

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هیچ ده‌رچه‌یه‌كى یاسایى بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق نییه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى جێبه‌جێ بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین