داهاتى نه‌وتى عێراق له‌ مانگى رابردوو راگه‌یێندرا کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ى هه‌ژماركردنى كۆتایى ده‌ركه‌وتووه‌، عێراق له‌ مانگى رابردوو زیاتر له‌ 102 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌یشى زیاتر له‌ 10 ملیار دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ئاب/2022 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا داهاتى مانگى رابردوو "ته‌مووز" ئاشكرا ده‌كات. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، له‌ مانگى ابردوو 102 ملیۆن و 385 هه‌زار و 49 به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌. داهاته‌كه‌یشى 10 ملیار و 368 ملیۆن و 352 هه‌زار دۆلار بووه‌.

99 ملیۆن و 965 هه‌زار و 94 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له‌ كێڵگه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بووه‌، نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى كه‌ركووكیش دوو ملیۆن و 344 هه‌زار و 536 به‌رمیل بووه‌. تێكڕایى نرخى نه‌وتیش له‌ مانگى رابردوو بۆ به‌رمیلێك 101 دۆلار و 268 سه‌نت بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین