فه‌رمانبه‌رانى عێراق له‌ مووچه‌دا ریزبه‌ندى 62یان هه‌یه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

گۆڤارێكى ئه‌مریكى ریزبه‌ندى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى له‌سه‌ر ئاستى جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، فه‌رمانبه‌رانى عێراق له‌ ریزبه‌ندى 62 دێن، سویسرایش چاكترین مووچه‌ ده‌دات.

گۆڤارى CEOWORLD ئه‌مریكى ریزبه‌ندییه‌كى بۆ تێكڕاى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى 105 وڵات كردووه‌، له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، عێراق له‌ پله‌ى 62 مین دایه‌. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى به‌شێك له‌ ریزبه‌ندییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى پله‌ى ده‌یه‌مى هه‌یه‌، تێكڕاى ناوه‌ندى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق 580 دۆلاره‌.

ئیمارات له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ مووچه‌ یه‌كه‌مه‌ و له‌سه‌ر ئاستى جیهان پێنجه‌مه‌ كه‌ تێكڕای مانگانه‌ى سێ هه‌زار و 993 دۆلاره‌، دواتر قه‌ته‌ڕ دێت كه‌ پله‌ى 11ى جیهانى هه‌یه‌، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سێ هه‌زار و 168 دۆلاره‌، دواتریش سعوودیه‌ دێت.

له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش سویسرا یه‌كه‌م وڵاته‌ له‌ باشى مووچه‌دا كه‌ مووچه‌ى مامناوه‌ندیى مانگه‌ شه‌ش هه‌زار و 142 دۆلاره‌، به‌دواى ئه‌ویش سه‌نگاپوور دێت چوار هه‌زار و 350 دۆلار، له‌ پله‌ى سێیه‌میش ئوسترالیا دێت به‌ مووچه‌ى مانگانه‌ى چوار هه‌زار و 128 دۆلار.

خراپترین مووچه‌یش له‌ سيریلانكایە 143 دۆلاره‌، دواى ئه‌وه‌یش به‌ر له‌كۆتایى پاكستان دێت  به‌ تێكڕایى مووچه‌ى 163 دۆلار. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین