سانا مارین له‌ پشنكینه‌كان ده‌رچوو رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

سانا مارین سه‌رۆك وه‌زیرانى فینله‌ندا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى كه‌ سه‌ما ده‌كات، ناچاربوو پشكنین بكات، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى وه‌رگرته‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئاڵووده‌بووى هیچ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر نییه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/ئاب/2022 ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نجامى پشكنینى سانا مارین ته‌واو بووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ نێگه‌تیڤ بووه‌ و سانا ئاڵووده‌ى هیچ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر نییه‌.

رۆژى 18ى ئه‌م مانگه‌ ڤیدیۆیه‌كى سانا مارین و چه‌ند هاوڕێیه‌كى بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ما ده‌كات، به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى سانا مارین له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ گومانى ئه‌وه‌ى لێكرا ماده‌ى هۆشبه‌ر به‌كاربهێنێت.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و داكۆكى له‌خۆى كرد و گوتى، "من ته‌نیا مه‌ى ده‌خۆمه‌وه‌، هیچ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر به‌كارناهێنم" به‌ڵام ناچار كرا پشكنین بكات، بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتیانى دڵنیا بكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین