چین عێراق ده‌خاته‌ ته‌ڵه‌ى قه‌رزه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئاژانسى فرانس پرێس له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، چین پرۆژه‌كانى خۆى له‌ عێراق جۆراوجۆر كردووه‌، پێگه‌ى خۆى له‌ عێراق قایم كردووه‌، به‌ڵام مه‌ترسى ئه‌وه‌یه‌ له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تدا ئه‌م وڵاته‌ بخاته‌ ته‌ڵه‌ى قه‌رزه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/ئاب/2022 ئاژانسى فرانس پرێس له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ گه‌شه‌كردنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى چین له‌ عێراق ده‌كات. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نیا ئێستا له‌ كه‌رتى نه‌وت نییه‌، به‌ڵكو چه‌ندان پرۆژه‌ى تایبه‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ى ژێرخانى عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.

راپۆرته‌كه‌ چه‌ندان داتا ده‌خاته‌ڕوو، له‌وانه‌ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى چین و عێراق ده‌گاته‌ 30 ملیار دۆلار، جیا له‌مه‌ چین نزیكه‌ى 44% نه‌وتى عێراق ده‌كڕێ. راپۆرته‌كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بوونى چین له‌ عێراق نوێ نییه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ پێگه‌ى خۆى قایم كردووه‌ و پرۆژه‌كانى جۆراوجۆر كردووه‌. 

بۆیه‌ مه‌ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ عێراق بخاته‌ به‌رده‌م ته‌ڵه‌ى قه‌رز، كه‌ ئه‌مه‌یش شێوازێكى كاركردنى چینه‌، له‌گه‌ڵ  چه‌ندان وڵات به‌كارى هێناوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین