یه‌ده‌گى دراو و زێرى عێراق زیادی كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، یه‌ده‌گى زێر و دراوى بانكى ناوه‌ندى عێراق زیادى كردووه‌ و ئێستا بڕه‌كه‌ى 80 ملیار دۆلار و 131 تۆن زێره‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/ئاب/2022 عه‌مار خه‌له‌ف جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى ده‌كات، یه‌ده‌گى بانكه‌كه‌یان زیادى كردووه‌، ئێستا له‌ یه‌ده‌گى دراو 80 ملیار دۆلاریان هه‌یه‌ و پێشبینى ده‌كات، له‌كۆتایى ئه‌مساڵ به‌ 90 ملیار دۆلار بگات.

سه‌باره‌ت به‌ یه‌ده‌گى زێڕیش ئاشكراى كردووه‌، 30 تۆن یه‌ده‌گى زێڕ زیادى كردووه‌، ئێستا عێراق 131 تۆن زێڕى هه‌یه‌. جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى روونیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌ده‌گى زێڕ به‌ به‌رده‌وامى زیاد نابێت، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كى پێده‌چێ تا جارێك زیاد ده‌بێت.

به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه‌، داهاتى عێراق زیادى كردووه‌، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى به‌سه‌ر یه‌ده‌گه‌كانى بانكى ناوه‌ندى هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین