كاكه‌مین نه‌جار: پارتى له بیانوو ناگه‌ڕێ و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له هه‌ولێر، دوێنێ سێشه‌ممه 16/ئاب/ 2022 له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باس له چه‌ند پرسێكى سیاسى كرد، له‌وانە گفتوگۆى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان، بابه‌ته سیاسییه‌كانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان.
پێویستە حزبە سیاسیەکان کێشەی لاوەکی گەورە نەکەن
سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان، كاكه‌مین نه‌جار به باسككردنى ئه‌و هه‌وڵه ده‌ستپێكرد، كه سه‌رۆك نیچێرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌یدات، كاكه‌مین نه‌جار گوتى، "سەرۆکی هەرێمى كوردستان شتێکی باشی کرد، چەند کۆبونەوەیەکی لەگەڵ حزبەکان کردووە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانیش بەشداری لەم کۆبوونەوانە کرد، ئەمڕۆ بارودۆخی عێراق و ناوچەکە وا دەخوازێت کورد یەکڕیز بێت، یان هاوڕێزبێت. یان هیچ نەبێت لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆک بێت، چونکە خۆتان دەزانن بارودۆخی عێراق خراپە و ئاڵۆزە شیعە کێشەی گه‌ورەیان لەنێوانە ئایا حکومەت پێکدێت یان پێکنایەت؟ ئایا بەرەو لێکترازانی گەورە دەچن یان ناچن؟ هه‌موو ئه‌مانه له ئارادان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى نزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد و گوتی، "پێویستە بەڕاستی حزبە سیاسیەکان لێک نزیک بن، کێشەی لاوەکی گەورە نەکەن، هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەویش وا خەریکە تەواو دەبێت، دوادەکەوێت نەیکەنە بەهانە پرسی هەڵبژاردن یان چۆنییەتی هەڵبژاردن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى پارتى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن و شێوازى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن، كاكه‌مین نه‌جار باسى له‌وه كرد، كه پارتى له‌دواى بیانوو ناگه‌ڕێت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه، ئه‌و گوتى، " ئێمە وەک پارتى، لە بەهانە نین کێشەشمان نییە و حەزیش دەکەین هەڵبژاردن بکرێ، چونکە ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێ ئەو کات حکومەت دەکەوێتە بۆشایی یاسایی، پەرلەمان دەکەوێتە بۆشایی یاسایی، ناچار دەبن ماوه‌ى پەرلەمان درێژ بکەنه‌وه، بۆیە ئەوانە پێویست نین، به‌ڵكو پێویسته هەڵبژاردن بکرێ، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین یاساکە یەک بازنەیی بێت کێشەمان نییە، چوار بازنە بێت کێشەمان نییە ( 12 ) بازنەیش بێت، ئێمه وه‌ك پارتى هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كمان كردووه".
كۆنگره‌یه‌كى نموونه‌یى ده‌كه‌ین
له لێدوانه‌كه‌ى كاكه‌مین نه‌جار باسى له بابه‌تى كۆنگره‌ى 14ى پارتى كرد و گوتى، "خۆمان ئامادەکردووە بۆ بەستنی کۆنگرەی ( 14 ) لیژنەی ئاماده‌كارییمان داناوه، ئەندامانی کۆنگرە بە هەڵبژاردن دەستنیشان دەکەین دوای ئەوە هەڵبژاردنەکان تەواو بوون، پەیڕەووپڕۆگرامی خۆمان نووسیوه‌تەوە ئامادەمان کردووە، بەڵام دەزانرێت لە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدرێت. ئامادەکارییەکانمان کردووە ئومێدەوارین مانگی ( 11 ) کۆنگرەكه لە دهۆک ببه‌ستین. ئینشاڵا کۆنگرەییەکی نموونەیی دەبەستین بە پێی پێویستیش گۆڕانکاریی دەکەین لە حزب و لە سەرکرداییەتی لە ئۆڕگانەکانی حزب، به‌گوێره‌ى ئەوەی کە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدات، چونکە لەناو پارتی کۆنگرە هەموو دەسەڵاتییەکی هەیە".
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، باسى له سه‌ردانه‌كه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ كوردستان كرد كه 14ى ئه‌م مانگه ئه‌نجامى دا و ئاشكرای كرد كه عامرى داواى له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كردووه، رۆڵى له ئاشته‌وایى عێراق هه‌بێت، كاكه‌مین نه‌جار گوتى، "هاتنی هادی عامری هاتە لای جەنابی سەرۆک بۆ ئەوەی جەنابی سەرۆک رۆڵ ببینێت لە ئاشتەوایی نێوماڵی عێراقی بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی پێمان دەکرێ نێوەندی خێر بین لەنێوانیان، ئێمەش پێمان باشە پێمان خراپ نییە ناو ماڵی شیعە رێک بن کۆک بن و رێکبکەون لەسەر پێکهێنانی حکومەت و لەسەر ئەو کێشانەی لەنێوانیاندایە بە گفتوگۆ چارەسەری بکەن بۆ ئێمەش باشترە ئێمە ئاواتی ئەوە ناخوازین سبەینێ خوا نەخواستە شەڕێکی ناوخۆ لە عێراق رووبدات چونکە کەس خێر لە شەڕ نابینێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment