د. خه‌لیل غازى په‌رله‌مانتار: نرخى دۆلار دانابه‌زێ و ره‌نگه زیاتر بێت
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
نوچەنێت: وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ( 2023 ) راگەیاندووە، ئایا ئێوە وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشبینیتان بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو بە گشتی چۆنە و پێتوایە چۆن دەبێت؟
د.خەلیل غازی: ئه‌وان به نیازن نیوەی مانگی ( 11 ) بودجە بۆ ئێمە بنێرن، بە بۆچوونی لەوانەیە ئه‌وان پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ( 2022 ) بێت کە جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئەوان دەیکەن به پڕۆژه‌یاساى ساڵى( 2023 ) له‌وانه‌یه هەندێک گۆڕانکاری تێدا بكه‌ن، له‌وانه وه‌ك نرخی پێشبینیكراوى نەوت، زیاتر هیچ گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.
بودجه‌ى ئه‌مساڵ كۆپى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2022 ده‌بێت
نوچەنێت: عێراق زێدە داهاتێکی زۆری هەیە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئایا پێتوایە رەنگدانەوەی ئەم پارە زۆرە، لەسەر ئامادەکردنی بودجە چی دەبێت؟
د.خەلیل غازی: ئاخر پارەی زیادبوونى داهاتى نه‌وت به یاساى ئاسایشی خۆراک به‌شێكى زۆرى خەرج کراوه، لەبەر ئەوە دەبێت هەندێک لە پرۆگرامى وه‌به‌رهێنان هه‌بێت و هه‌روه‌ها هەندێک لە دامەزراندن وگرێبەستى نوێ هه‌بێت ئەوانە زیاد ده‌كرێن. له‌وه زیاتر ناتوانین پێشبینی بکەین، چونکە ئه‌مه عێراقە و بارودۆخی سیاسی ده‌گۆڕێت و ده‌بێ بەپێی ئەم شتانە بڕیار بدەین.
نوچەنێت: باسی دامەزراندنت کرد پێتوایە هەلی کار و دامەزراندن لە بودجەی نوێ هەبێت؟
د. خەلیل غازی: بۆ نا؟! دەبێت رێژەیەک هه‌بێت، بەس لەوانەیە رێژەیەکه کەم بێت و هەندێک یه‌كه‌مه‌كان و هەندێک له گرێبەسته‌كان بێت، ئەو گرێبەستانەی سێ چوار ساڵ به‌سه‌ریان تێپه‌ڕیوه ده‌بێت ببنە هەمیشەیی.
نوچەنێت: حکومەتی سوودانی باس لەوە دەکات زۆر بایەخ بە چینی هەژاران دەدات ئایا ئەمە چۆن لە بودجە جێی دەکرێتەوە، جێگیر دەکرێت؟
د. خەلیل غازی: راستی ئەمە لە رێگای دامه‌زراوه‌كانى چاودێری کۆمەڵایەتی ده‌بێت بۆ ئه‌و خێزانانه كه زۆر نه‌دارن، یان به چینى نه‌دار ناوده‌برێن. ئه‌وانه له هێلی هەژاری نزیكن، جا یارمه‌تى ئه‌وانه ده‌درێت، چ به پارەی پڕۆژەی بچوک چ پارەی یارمەتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى،حكومه‌ت ده‌توانێ هه‌ر ئه‌وه بكات، راستى حکومەت له دامه‌زراندن زۆر ده‌ترسێ، چونكه له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار بودجه و داهات به‌شى مووچه نه‌كات.
نوچەنێت: بودجەی رابردووی ( 2021 ) لیژنەی دارایی پەرلەمان کە ئەوکات سەرۆکەکەی هەیسەم جبوری بوو، زیاتر لە ( 500 ) کاتژمێر کۆبونەوەیان لەسەر بودجە کرد، تا لە کۆتای مانگی ( 3 ) پەسند کرا پێت وایە ئەم جارە لیژنەی دارایی پەرلەمان بودجەکە داوبخات؟
د. خەلیل غازی: هۆكارى دواکەوتن لەبەر ئەوەیە کە زۆر وەزارەت و زۆر دامەزراوە هەن کاتێک بودجە دەردەچێت، یان كۆپییه‌كى رەشنووسەکەیان پێده‌گات، ده‌رده‌كه‌وێت بە پێی حەزو ئارەزووى ئه‌وان نییە، بۆ نموونه شتێكیان لێبڕاوە، یان زۆر شت دیارى نەکراون. جا ئه‌وان دێنە لیژنەی دارایی هەوڵدەدەن لیژنەكه رازی بکەن، ئەو شتانەى خواستى ئه‌وانه زیاد بكرێن، لەبەر ئەوە ئاماده‌كردنى بودجه له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان دوا دەکەوێت. ته‌نانه‌ت بودجەی ئاسایشی خۆراک، ئێمە دوو مانگ ماینه‌وه، هەموو رۆژ وەزارەت و دامەزراوەكان دەهاتنە ئەوێ داخوازیان هەبوو، بڕێک بودجەیان بۆ تەرخان بکەین. لەبەر ئەوە هەموو جارێ، واتە دوو مانگ یان سێ مانگ دوا ده‌كه‌وێ. ئه‌م جاره‌یش بێگومان تا مانگی ( 3 ) سەرقاڵ ده‌بین، واتە پێشبینى ده‌كرێت تا کۆتایی مانگی ( دوو ) یان زیاتر بخایه‌نێ.
نوچەنێت: بانکی ناوەندی عێراق بەنیازە یەکەیەکی دراو چاپ بکات، یەکەکەش ( 20000) هەزارییە، بە بۆچوونی جەنابتان سوودی چییە و زیانی چییە؟
چاپكراوى دراوى 20 هه‌زار دینارى بۆنى گه‌نده‌ڵى لێدێت
د. خەلیل غازی: بە بۆچوونی من وەکو ئابووریناس، یه‌كه‌كانى دراوى ئێمه له هه‌زاریى و پێنج هه‌زاریى و 10 هه‌زار و تا 25 هه‌زاریى و په‌نجایى زۆر ماقووڵن و هیچ پێویستمان بە ( 20 ) هه‌زاریى نییە، به بۆچوونى من ئەمانە زۆرجار بۆنى گەندەڵی لێدێت، چونكه چاپكردنى پاره‌كه به هه‌ندێك كۆمپانیا ده‌درێن و كه‌سانێك كرێى خۆیان له‌م كاره وه‌رده‌گرن. جا پێموایه زیادكردنى یان لادانى سفر و چاپككردنى یه‌كه‌ى تر هیچ كه‌ڵكى نییه.
نوچەنێت: نرخی دلار بە بۆ چونی بەڕێزتان ئەم ساڵیش هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە؟
د. خەلیل غازی: بێگومان بە بۆچوونی من وا دەمینێته‌وه، هەر کەمکردنەوەیه‌كیش زیان به ئابووری عێراق ده‌گه‌ینێت و کەسیش قازانجی لێ ناکات. ته‌نانه‌ت من پێشبینى ده‌كه‌م ئەگەر فشارى دامەزراندن و گرێبەسته‌كان لە سەر حکومەت زیاتر بێت، بە كه‌مترین دابەزینی نرخی نەوت، حکومەت ناچار دەبێت، نرخى دۆلار بۆ سه‌رووى 145 هه‌زار دینار به‌رزتر بكاته‌وه.
نوچەنێت: وەکو ئابووریناسێک گەشبینی بە حکومەتی نوێی عێراق لە بارەی ئابوورییەوە؟
د. خەلیل غازی: پێشبینى دەکەم تۆزێک باشتر بێت لەوانیتر چونکە ئێستا زۆر فشارى میللى و سیاسی‌یان لەسەرە، سەرۆکی حکومەتیش بەپێی مێژووی کە دەڵێن دەستی لە کاری گەندەڵی نەبووە، بەڵام زۆر قوڕسە له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا عێراق بخاتە سەر رێگایەکی راست، چونکە وەک بڵێی شۆڕشی ئابووری دەوێت و سیستەم بگۆڕێت، دەبێت رێگریی لە گەندەڵی بکرێت، رێگری له بڕیارى تاكڕه‌وانه و عاتفی بگیرێت، تا ئه‌و بابه‌تانه چارەسەر نەکرێن، ئابووری عێراق پێشناکەوێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment