مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێـتى بۆ پارتى: پێویسته هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/ئاب/2022 مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى په‌یامێكى پیرۆزبایى به بۆنه‌ى هاتنى 16 ئاب كه سالڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، ئاراسته‌ى پارتى كردووه، تێیدا دووپات له یه‌كخستنى هه‌ڵوێسته‌كانى پارتى و یه‌كێتى ده‌كاته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ى یه‌كێتى هاتووه، "بەرێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تێپەربوونی حەفتا و شەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون ".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى داوا ده‌كات به یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پارتى بچنه به‌غدا و ده‌ڵێ، "ھەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیھان و ناوچەکە و عیراق بەھەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment