د. بەشیر حەداد: کورد هۆکارى دواکەوتنى دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە نییە
نوچەنێت:
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕوونیشکردەوە، ئەو لایەنانەى ناڕازین، تا ئێستا هیچ بەدیلێکیان نییە بۆ ئەو دەقەى حکوومەتى عێراق داناوە لە ناو پڕۆژەیاساکەدا، بۆیە پەرلەمان چاوەڕێ دەکات، ئەگەر لایەنە ناڕازییەکان هیچ بەدیلێکیان نەبوو، لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایەى ئێستا هەیە، پەرلەمان دەنگى لەسەر دەدات.
د. بەشیر حەداد ڕاشیگەیاند، پشکى هەرێمى دیاریکراوە، بەڵام هەندێجار مەرجى قورس دەدانرێت بۆ پێدانى پشکى کورد لە بودجەى عێراق. هەروەها گوتیشى، حکوومەتى هەرێمى کوردستان قبووڵى هەموو ئەو مەرجانە کە لەلایەیەن بەغداوە دانراوە ئەگەر دەستووریى و یاسایى بن.
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت لەم نزیکانە و پێش دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات.
سەبارەت بە هۆکارى دواکەوتنى دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساى بودجە، د. بەشیر حەداد دەڵێت، هۆکارەکەى پشکى کورد نییە، بەڵکو لایەنە شیعیەکان لە ناوەخۆیاندا کێشە و گرفتیان هەیە و هێشتا پێکنەهاتوون لەسەر تەواوى پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment