وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى: نرخى ماددە خۆراکییەکان دادەبەزێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، لە داهاتوو نرخى ئارد و پێداویستییە خۆراکییەکان دادەبەزێت و دەشڵێت، ڕیککەوتنى رووسیا و ئۆکراینا کاریگەرى باشى دەبێت لەسەر نرخى ماددە خۆراکییەکان.

ئەمڕۆ شەممە (شەش/ئاب/2022) کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دواى ڕێککەوتنى رووسیا و ئۆکراینا، نرخى ئارد و ماددە خۆراکییەکان ھەرزان دەبێت، ئەم ڕێککەوتنە کاریگەری لەسەر نرخەکان.

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەمساڵدا تا ئێستا شەش بەشە خۆراک دابەشکراوە، ئەمەیش کاریگەرى هەبووە لەسەر دابەزینى نرخى خۆراک و ئارد و گەنم.

کەمال موسلیم لە لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕى (PDK) گووتیشى، کۆگاکانی ئێمە لە ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک.

جەختیشى لەوەدەکردەوە، هەڵگرتنى گومرگ و باج لەسەر ماددە خۆراکییەکان، وایکرد نرخى خۆراک و گەنم زیاتر نەبەرز نەبێتەوە، ئەم بڕیارەى حکومەتى هەرێم تا مانگى نۆى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین