رووسیا و توركیا پێكەوە دژ بە گرووپەكانی ناو سووریا دەوەستنەوە تورکیە

نوچەنێت:

دوای كۆبونه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا و ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا، راگەێندراوێكی هاوبه‌شيان  بڵاوكرده‌ووه‌ لە بەشێكیدا هاتووە،" هه‌ردوو سەرۆك جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە پێكەوە دژ بەو رێكخراو و گرووپەكانی‌ سووريانه‌ بووەستنەوە."

دوێنێ هه‌ينى (پێنجى/ئاب/ 2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا و ڤلاديمێر پۆتين سه‌رۆكى رووسيا له‌ لووتكه‌ى سۆچى كۆبوونه‌وه‌، له‌ دواى كۆبونه‌وه‌كه‌دا راگەێندراوێكی هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه، هەردوولا جه‌ختيان له‌ يه‌كپارچه‌ييى سووريا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕيارياندا دژى ئەو رێكخراوانه‌ى كه‌ له‌ سووريان ‌بە هاوبه‌شى دژیان بوه‌ستنەوە. 

هه‌روه‌ها له‌ بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووه‌، هه‌ردوو سەرۆك  باسیان لە هەناردەکردنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانيا كرد، كە “ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ به‌ هێزه‌ى هه‌ردوو وڵات ڕۆلێكى گرينگى هه‌بووه‌ تاوه‌كو بگه‌نه‌ ئه‌م كۆده‌نگييه‌، بۆ ئەوەی بتوانن له‌ رێگه‌ى ئيسته‌نبۆڵه‌وه‌ ده‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ى دانەوێڵە بۆ وڵاتانی جیهان بكه‌ن."

هەروەها پۆتین و ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پەیوەندیییە دووقۆڵییەكانی نێوان و زیادكردنی قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، هاوکات “كەرتی گواستنەوە و كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازارگانی و دارایی و گەشتیاری و بیناسازی و وزە تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆی نێوانیان بووە.”

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆک تورکیا و رووسیا پۆتین و ئەردۆغان گفتوگۆیان لەسەر دۆخی لیبیا كردووە، هاوکات جەختیان لەسەر یەكپارچەیی ئەو وڵاتە كردۆتەوە، ئاماژەیان بەوەكشردووە كە پێویستە هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و متمانە پێكراو لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، پیشتیوانیی خۆشیان بۆ پڕۆسەی سیاسی لیبیا دەربڕیوە. بڕیارە كۆبوونەوەی داهاتوو لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای هاوكاری رووسیا و توركیا لە توركیا ئەنجام بدرێت.

سەرەڕای ناكۆكییەكانی نێوان رووسیا و توركیا، بەڵام تا ئێستا پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بەهێزە، پۆتین تاكە سەرۆكی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا لەگەڵ ئەردۆغان كۆبۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین