توركيا: نۆ هەزار كەسمان رەوانەى وڵاتەکانيان كردۆتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (دووى/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە فەرمانگەى كۆچى سەربە وەزارەتى ناوخۆى توركيا لە راگەێندراوێكدا ئاشكراى كرد، لەگەڵ دەستپێكردنى قەيرانى سووريا لە ساڵى (2011) تا ئێستا نۆ هەزار كەسمان رەوانەى وڵاتەكانيان كردۆتوەوە، كە هەڵگری رەگەزنامەی (102) جۆراوجۆرن.
لەو كاتەوەى قەيرانى سووريا دەستى پێكردووە هاووڵاتيانى زۆربەى وڵاتانى تر هەوڵيان داوە لە رێگەى توركياوە بچنە ريزى چەكدارانى رێكخراوى تيرۆرستى داعش. لە هەمانكاتيشدا بەشێكى ترى ئەو كەسانە هەوڵيان داوە بچنە ريزەكانى پەكەكە و يەپەگە، بەڵام دەسەڵادارانى توركيا ئەو كەسانەيان دەستگيركردووە و رێكارى ياسايى لە دژیان گرتۆتەبەر.
سەبارەت بە وڵاتەكانيش لەو راگەیێندراوەدا هاتووە، بەشێكى ئەو كەسانە لە وڵاتانى يەكێتى ئەوروپاوە هاتوون، كە ژمارەيان هەزار و (109) كەس بووە، لەو ژمارەیە (59) هاووڵاتيانیان ئەمەریكی بوون.
بەگوێرەى راگەيێندراوە، لە حەوت مانگى رابردوو (20) كەسيان ڕەوانەكردۆتەوە، كە لە شەش وڵاتى يەكێتى ئەوروپاوە هاتبوون.
لەدواى هەڵگيرسانى شەڕى سووريا و داگيركردنى مووسڵ لە لايەن رێكخراوى تيرۆرستى داعش، توركيا بەهۆى هاوسنوورى لەگەڵ سووريا و عێراق ژمارەيەكى زۆر خەڵكى بيانى هەوڵيان دەدا لە رێگەى ئەو وڵاتە بگەنە ناو ئەو رێكخراوانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment