خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت ڕاگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردسان خشتەى دابەشکردنى مانگى تەممووزى ڕاگەیاند و ئەمڕۆ بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (یەکى/ئاب/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى تەممووزى بڵاوکردەوە، بەپێى خشتە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت و فەرمانبەرانى وەزارەتى تەندروستى وەک مانگەکانى پێشوو وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن. 

بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت، (1-8-2022) دەستپێدەکات، بە دابەشکردنى مووچەى خانەنیشنى پێشمەرگە لە (20-8-2022) کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین