دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت بۆ کاتێکى نادیار دواخر کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دوادەکەوێت و دەشڵێت، هۆکارەکەى بە هۆى کێشەى دابەشنەکردنى مووچەى پارێزگاى سلێمانییە.

ئەمڕۆ شەممە (30/تەممووز/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە رووداوى ڕاگەیاند، بە هۆى هەبوونى کێشە لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى پارێزگاى سلێمانى و نەگەڕانەوەى داهاتى ناوخۆ مووچەى مانگى حەوت دوادەکەوێت.

ئەو سەرچاوەیە لەگەڵ ئەوەى ئاماژەى بەوەنەکردووە کەى دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەکرێت ڕاشیگەیاند، وەزارەتى دارایى بڕیاریداوە تاوەکو کێشەى دابەشکردنى مووچە لە سلێمانى چارەسەر نەکرێ، مووچە دابەشنەکرێ.

ڕۆژى پێنجشەممە (28)ـى تەممووز (2022) سەرچاوەیەک لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە (31-7-2022) مووچەى مانگى حەوت دابەشدەکرێت، بەڵام بە هۆى دروستبوونى کێشە لە مووچەى سلێمانى، دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت بۆ کاتێکى نادیار دواخر. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین