چوارچێوه‌ى هاوئاهەنگى داوا ده‌كات خۆپیشاندانى پێچه‌وانه‌ ئه‌نجام بدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوارچێوه‌ى هاوئانگى له‌ راگه‌یێندراوێكدا داوا له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ده‌كات خۆپیشاندانى پێچه‌وانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌ ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/ ته‌مووز/ 2022 چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، كه‌ ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، جگه‌له‌ سه‌در، له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێرى ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌م رۆژانه‌دا به‌غدا به‌خۆیەوه‌ ده‌بینى، به‌ تایبه‌تى كه‌ پێشێلكاریى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان ده‌كرێت".

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ داواى دانبه‌خۆداگرتن و ئه‌وپه‌ڕى ئارامى و ئاماده‌كاریى ده‌كه‌ین، داوایش له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕیان به‌ یاسا و ده‌ستوور هه‌یه‌، وه‌ك داكۆكى له‌ ده‌وڵه‌ت و ره‌وایه‌تى و دامه‌زراوه‌كانى، خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ بكه‌ن".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بۆ جارى دووه‌م لایه‌نگرانى سه‌در رژانه‌ ناو ناوچه‌ى سه‌وز و چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌وان له‌ دژى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین