سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان خوازیارى پەرەپێدانى پەیوەندییەکانن لەگەڵ رووسیا و کوێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە جیا پێشوازى لە هەردوو ئۆلێگ لڤین كونسولی گشتیی ڕووسیای فیدرال و عومەر ئەلکندەری كونسولی گشتیی كوێت لە هەرێمی كوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە ئۆلێگ لڤین كونسولی گشتیی ڕووسیای فیدرال و عومەر ئەلکندەری كونسولی گشتیی كوێت لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی كۆتاییهاتنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەكاندا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردن بۆ پشتیوانی و ڕۆڵیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنیاندا و هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتوودا بۆ خواستن. دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن لەگەڵ هەریەك لە ڕووسیای فیدرال و كوێت و جەختی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ رووسیا و كوێت كردەوە، هەروەها هاوكاریی وڵاتەكانیانی لە بوارە جیاوازەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان، بەرز نرخاند."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "لای خۆیانەوە هەردوو كونسولی گشتیی رووسیا و كوێت، سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە كار و چالاكییەكانیان کرد لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە، پوختەیەكیشیان دەربارەی كار و چالاكییەكانی ماوەی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو."

تاوتوێكردنی پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان و چەند بابەتێكی جێگەی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكان بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین