بۆنس جۆنسۆن خۆى بۆ  ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ كانديد دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

چاوەروان دەكرێت، بۆريس جۆنسون، سەرۆك وەزيرانى دەستلەكاركێشاوەى بەريتانيا خۆى بۆ سكرتێرى هاوپەيمانى ناتۆ كانديد بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە پەرلەمانتارانى ئۆكراينى و پارتى پارێزگاران پاڵپشتى بيرۆكەى كانديدبوونى بۆرس جۆنسن بۆ پۆستى ئەميندارى هاوپەيمانى ناتۆ دەكەن.

لەبەرانبەر ئەوەدا هەندێك لە چاودێران گومانى ئەوەيان هەيە، فەڕەنسا مافى ڤيتۆ لە دژى جۆنسۆن بە كاربهێنێت.

جۆنسۆن دواين سياسى وڵاتەكەيەتى لەدواى بن والاس، وەزيرى بەرگرى و تيريزاى ماى و ديڤيد كاميرۆن بۆ ئەو پۆستە خۆى كانديد دەكات، بەڵام بۆ ئەوەى ببێت بە كانديد پێويستە دەست لە پەرلەمانى وڵاتەكەى خۆى بكێشێتەوە، پاشان بە كۆى دەنگ لەلايەن ئەندامانى ناتۆوە قبووڵ بكرێت.

هاوپەيمانى ناتۆ لە (30) وڵات پێكهاتووە، لە ساڵى (1949) دامەزراوە، پۆستى ئەميندارى ماوەى چوار ساڵە، دەتواندرێت چوار ساڵى دووەميش بۆى درێژ بكرێت، ينس ستۆڵنبێرگ، لە مانگى تشرينى يەكەمى ساڵى (2014) ئەو پۆستەى وەرگرتووە، بۆ دوو خول ئەميندارى ئەو رێكخراوە بوو لە مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ كۆتايى بە ئەركەكەى دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین