لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتى دزینى مۆلیدەى ماڵان دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەڵەبجە لە ڕاگەیێندراێکدا، دەستگیرکردنى دوو کەس بە تۆمەتى دزینى مۆلیدە و کەلوپەلى ماڵانە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەممووز/2022) پۆلیسى هەڵەبجە ڕاگەیاند، دواى تۆمارکردنى سێ سکاڵا لەلایەن هاووڵاتیانەوە، مەفرەزاکانى بنکەى پۆلیسى شەهید سەرکار توانیان دواى لێکۆڵێنەوە دوو کەس دەستگیر بکەن بە تۆمەتى دزینى کەلوپەلى ماڵان.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەڵەبجە، لە کاتى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارەکە، دەستیشگیراوە بەسەر چەندین کەلوپەل و مۆلیدەى ماڵان، کە لە شوێنێک بە مەبەستى فرۆشتنیان دایانابوون.

ئەوەش هاتووە لە ڕاگەیێندراوەکەدا، هەردوو تاوانبارەکە دانیشتووى هەڵەبجەن، هەروەها تۆمه‌تباره‌كان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراق لە بەشی پۆلیسی ناوشار راگیراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین