سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەخت لە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر-بەغدا لە ڕێگەى دیالۆگ دەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق، ده‌ستنیشانكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، بۆمببارانكردنى ئه‌م دواییه‌ى كێڵگه‌ى گازی كۆرمۆر و بۆمببارانكردنى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌یرانگه‌یه‌كى گه‌شتیارى له زاخۆ، تاوتوێ كران."
سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر-بەغدا، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه كایه‌ى حكوومه‌تێك كه ببێته هۆى جێگیربوونى سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى و بتوانێت خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش به هاووڵاتییانى عێراق بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى عێراقییه‌كان بێت."
هەر دەربارەى کێشەکانى هەولێر- بەغدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "جه‌ختى له گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وت و گازدا، هه‌روه‌ها به پێویستى زانى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بێت."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كان له سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment