په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى زاخۆ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د سه‌یهود په‌رله‌مانتارى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رایگه‌یاند، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر زاخۆ ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/ته‌مووز/ 2022 محه‌مه‌د سه‌یهود له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، له‌سه‌ر داواى 140 په‌رله‌مانتار، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 23/ته‌مووز په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.

سه‌یهود باس له‌وه‌ ده‌كات په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێك بڕیار بدات و حكومه‌تى پێ پابه‌ند بكات، ئه‌مه‌یش وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانى توركیا.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چوار پێشنیار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ ده‌ركردنى باڵیۆزى توركیا له‌عێراق و كشاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وبایكۆتكردنى بازرگانى و كه‌لوپه‌لى توركی. 

دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ گوندى په‌ره‌خى هه‌رێمى ده‌ركار له‌ زاخۆ تۆپباران كرا، له‌ ئه‌نجامدا نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 23 كه‌سیش بریندار بوون، ته‌واوى قوربانییه‌كان گه‌شتیارى عه‌ره‌ب بوون. حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات و توركیایش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانى ئه‌و بۆرودمانه‌یان كرد بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین