لایەنە عێراقییەكان داوای رێوشوێنی توند دژ بە توركیا دەكەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەمووز/2022) دوای بۆردوومانەكەی گوندی پەرخ لایەنە عێراقییەكان بەتوندی دژ بەو بۆردوومانە وەستانەوە، عامری سەرۆكی هاوپەیمانی رایگەیاند، "كارەساتەكان زنجیرەیەك دەستدرێژی بەردەوامی توركیان، پێویستە حكومەتی عێراق دەستبەجێ سنوورەكانی لەگەڵ توركیا دابخات و كاری كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە رابگرێت."
لە لایەكی ترەوە هاوپەیمانی سەروەری راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا سەركۆنەی ئەو بۆردوومانە دەكات، لەبەشێكی تری ئەو راگەیێندراوە هاتووە، "خوێنی عێراقییەكان هێڵی سوورە، سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بێتاوان دەكەین، داواش دەكەین هەڵوێستی توند بگیرێتەبەر بەرانبەر ئەو رووداوانەی چەندین ساڵە لە سنوورەكانی عێراق روودەدەن."
لەبەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "پێویستە حكومەتی عێراق و هەموو دەزگا ئەمنییەكان ناوچە سنوورییەكان لە مافیا تیرۆرستییەكان پاك بكەنەوە كە دەیانەوێت عێراق ڕابكێشنە ناو شەڕێك بە وەكالەت."
لە لایەكی ترەوە موقەتەدا سەدر، رێبەڕی رەوتی سەرد رایگەیاند، "تورکیا زیاتر خۆى قێزەون کرد، هۆكارەکەشی وا گومان دەبات حكومەتی عێراق تواناى کاردانەوەى نییە، تەنیا لەلایەن وەزارەتى دەرەوە لە رێگەى سەرکۆنەى بێ دەسەڵاتانە نەبێت ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت."
سەدر لە هەنگاوی یەكەم چوار رێوشوێن لەدژى تورکیا پێشنیار دەكات، كە بریتین "لە کەمکردنەوەى نوێنەرایەتى دیبلۆماسی لەگەڵ تورکیا، داخستنى فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییە وشکانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا، بە زووترین کات سكاڵا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بەرزبكرێتەوە، رێككەوتنە ئەمنییەكان لەگەڵ توركیا هەڵوەشێندرێتەوە."
لە لایەكی ترەوە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) راگەيێندراوێكی بڵاوكردەوە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق بەتوندی ئیدانەی ئەو تۆمبارانە كوشندەیەی ئەمڕۆ دەكات لە سنوورى ئيدارەى سەربەخۆى زاخۆ لە هەرێمی كوردستان." لە بەشێكی تری راگەێندراوەكە هاتووە، "جارێكی دیكه خهڵكی مهدهنی دهكهونه ژێر كاریگهریی تۆپبارانكردنی كوێرانه، كه بهپێی یاسا نێودهوڵهتییهكان نابێت هێرش بکرێتەسەر خهڵكی مهدهنی".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا لە هاوینەهەوارى پەرەخى تۆپبارانکرد، بەو هۆیەوە (22) کەس بریندار و (9) قوربانى لێکەوتەوە، کە سەرجەمیان گەشتیارى عەرەبن و شارەکانى خواڕوو و ناوەڕاستى عێراق هاتوو بوونە ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment