ناوى سێ به‌هێزترین كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئاشكرای ده‌كات، ناوه‌ پێشنیاركراوه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق له‌ هه‌شت كه‌سه‌وه‌ بۆ سێ كه‌س كەم كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش قاسم ئه‌عره‌جى و محه‌مه‌د سوودانى و تارق نه‌جمن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/ ته‌مووزى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، ناوى پاڵێوراوه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، ئێستا ته‌نیا سێ كه‌س ماون، به‌ دووریشى نازانێ له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوو ناوى تر زیاد بكرێت.

ئه‌و ناوانه‌ی كه‌ وه‌ك سێ به‌هێزترین كاندید ئاشكرا كراون ئه‌مانه‌ن: قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى په‌رله‌مانتار كه‌ پێشتر چه‌ندان جار وه‌زیر بووه‌، له‌گه‌ڵ تارق نه‌جم كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ناوبانگى حزبى ده‌عوه‌یه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، كه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ دیاركردنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ 10/تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌، كه‌چى تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هاتووه‌، به‌گوێره‌ى ته‌وافوقى دواى ساڵی 2003 سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ ده‌درێت و ئه‌م جاره‌یش به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در، به‌ نیازن حكومەتى نوێ پێكبهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین