درۆنێكى توركیا ئۆتۆمبیلێك به‌ پێنج سه‌رنشینه‌وه‌ ده‌كاته‌ ئامانج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژئاواى مووسڵ درۆنێكى توركیا ئۆتۆمبیلێكى كردووه‌ته‌ ئامانج پێنج سه‌رنشینى تێدا بووه‌ هه‌موویان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/ ته‌مووزى 2022 له‌ گه‌ڕه‌كى ته‌نك له‌ رۆژئاواى مووسڵ ئۆتۆمبیلێك كراوه‌ته‌ ئامانج كه‌ پێنج سه‌رنشینى تێدا بووه‌، یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كان ئافره‌ت بووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ هه‌ر پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى مووسڵ كراونن تا ئێستایش ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و درۆنه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى كردووه‌ته‌ ئامانج توركى بووه‌.

پێشتر چه‌ندان جار فڕۆكه‌كانى توركیا "به‌ناوى دژایه‌تى په‌كه‌كه‌" بۆردومانى ناوچه‌كانى كوردستان ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستان و توركیا و حكومه‌تى عێراقیش لێدوانى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌دراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین