ئەمەریكا: شاندی رووسی بۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەردانی ئێرانیان كردووە ئێران

نوچەنێت:

جیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاند، "بەرپرسانی رووسیا لەم دوایە بۆ سەیركردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەری ئێران كە لەو نزیكانە مۆسكۆ وەریان دەگرێت، سەردانی تارانیان كردووە."

ئەمڕۆ شەممە (16/تەمووز/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە جیك سۆلیڤان رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو وێنانەی مانگی دەستكردی ئەمەریكی ئاشكرایكردووە، لە رۆژانی پێنج و شەشی مانگی رابردوو لە بنكەی كاشانی ئاسمانی كە (200) كیلۆمەتر لە باشووری تاران دوورە، شاندێكی رووسی بۆ سەیركرنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان سەردانی ئەو بنكەیان كردووە."

لە بەشێكی تری قسەكانی سۆلیڤان ئاماژەی بەوە كرد، "لەو وێنانەی مانگی رابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران دەردەكەون شاندی رووسی سەردانیان كردووە، فڕۆكەكانیان بینیووە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی بایەخی رووسیا بە دەستخستنی ئەو فڕۆكە ئێرانیانە."

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی پێیوایە، ئەمە یەكەمجارە شاندی رووسی بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ئەو بنكەیە دەكەن. 

سەبارەت بەو هەواڵانە حوسێن ئەمیر عەبدوللیهان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دیمتری كۆڵبیا، وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە و بە بێ بنەمىا وەسفی كردن.

فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لەڕووی نرخەوە هەرزانە، بۆیە وڵاتان خواستیان لەسەر كڕینی ئەو جۆرە فڕۆكەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین