لە قەڵادزێ پۆلیسێکى بەرگریى فریاکەوتن کوژرا کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسێکى بەرگریى فریاکەوتن لە گوندێکى سنوورى قەڵادزێ بە فیشەک دەکوژرێ. بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى راپەڕین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، خەریکى لێکۆڵێنەوەن بۆ دۆزینەوەى ناسنامەى بکوژەکە.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى  پۆلیسى راپەڕین لە ڕۆژى هەینى (16/تەممووز/2022)، "لە گوندی تووەڕەشان سەر بەناحیەی هەڵشۆ هاووڵاتیەک بەناوی (م. م. ر) لە دایکبووی ساڵی (1982)، پیشەی پۆلیس لە بەرگری فریاکەوتن کوژرا، شوێنەواری فیشەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیه".

 پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، "پاش رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای گەیشتن بە دەرئەنجامی کۆتایی وردەکاری زیاتر بڵاودەکەینەوە".

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لەبارەى ڕووداوەکە ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە رووداوەکە تاوانکارییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئەوەى بزاین تۆمەتباری رووداوەکە کێیە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەستگیری بکەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین