كۆبوونه‌وه‌ى سێ وڵات ئه‌مه‌ريكا نیگەران دەکات ئێران

نوچەنێت:

حومید شەهریاری، سەرۆکى رێکخراوى لێكنزیکردنەوەى مه‌زهه‌به‌ ئيسلامييه‌كان رایگەیاند،" كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی سەرۆكی توركیا و رووسیا و ئێران لە تاران ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوای تووشی نیگەرانی و شۆك كردووە."

ئه‌مڕۆ هه‌ينى (15/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (ستار)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، حوميد شه‌هريارى رایگەیاند، "ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی له‌ (19)ى ئەم مانگە لە تاران ئه‌نجام ئەنجام دەدەن، ئه‌نجامى گفتوگۆكانی ئەو كۆبونه‌وەی ئەو سێ وڵاتە ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى رۆژئاوا تووشى شۆك ده‌كات، چونكە ئه‌م كۆبونه‌وه‌يه‌ به‌ دڵى واشنتۆن نابێت، هەوڵدەن هاوشێوه‌ى ئه‌م كۆبوونەوەیە، کۆبوونەوە‌ى ترئەنجام بدەن. " 

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش شه‌هريارى جه‌ختيكرده‌وه‌، "ئامانجى كۆبونه‌وه‌کەى ئێران و رووسيا وتوركيا له‌ تاران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كانى ناوچه‌كه‌یە، چونکە هەموان ئه‌ركێكى هاوبه‌شمان هه‌يه‌، ئەویش سەقایگیرى گشتى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانیانە. "

كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی هەر سێ وڵات درێژكراوەی كۆبوونەوەی ساڵانی رابردووی سەرۆكی ئەو سێ وڵاتەیە، كە دۆخى سووریا تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیان بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین