كازمى ده‌چێته‌ سعوودیه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێ بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كۆنگره‌یه‌ به‌شدارى بێت، كه‌ له‌ سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15/ته‌مووزى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكرا كردووه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كازمى و شاندى یاوه‌رى به‌ره‌و سعوودیه‌ ده‌ڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌و كۆنگره‌یه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ به‌شدارى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و میسر و ئوردن، وڵاتانى كه‌نداو.

شه‌وى رابردوو كازمى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه‌ كرد، كۆنگره‌كه‌ تاوتوێى بابه‌تى ئابوورى و وزه‌ و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ ده‌كات كه‌ لێكه‌وتى په‌تاى كۆرۆنان، له‌گه‌ڵ ئاسایشى خۆراك و گۆڕانى كه‌شوهه‌وا.
دووپاتیشى كرده‌وه‌ جگه‌ له‌و ئامانجانه‌ باسى هه‌ر شتێكى تر بكرێت ئه‌وا "ژاوه‌ژاوه‌" و ئامانج لێى دوورخستنه‌وه‌ى رۆڵى عێراقه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانى كازمى ده‌بێت بۆ سعوودیه‌، پێشتریش سه‌ردانى ئێرانى كردبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین