ئیتڵاعاتی ئێران شانەیەكی (10) كەسى دەستگیر دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (ئیرنا) بڵاویكردەوە وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانی لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، "دەسەڵاتی دادوەری لە پارێزگای ئازەربیجانی رۆژئاوا دوای چاودێریكردنی جووڵەی شانەیەكی سەر بە گرووپە جووداخوازەكان لە باكووری رۆژئاوای ئێران، سەرجەم ئەندامەكانیان دەستگیركراون."
سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەش لە راگەیێندراوەكە هاتووە، " ئەو كەسانە ژمارەیان (10) كەس بوو، كە هەوڵیان داوە چەند ناوەند و دەزگایەكی ئابووری لەناو ئێران بكەنە ئامانج و كاری تێكدەرانە لە رێگەو بانەكان دروست بكەن."
بەگوێرەی بەیاننامەكەی وەزارەتی ئیتڵاعات ئەو كەسانە هاوكارییان بۆ لە پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو خاکى هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بارەگیان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەیە، پێشتر چەند جارێك لە لایەن ئێرانەوە بۆردوومان كراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment