ئەمساڵ لە عێراق سێ ملیۆن تۆن دانەوێڵە بەرهەم هاتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

رێكخراوی فاوی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، "لە ئەنجامی وشكەساڵی ئەمساڵ دانەوێڵەی عێراق بەرێژەیەكی زۆر كەمی كردووە، ئەوەش وایكردوو عێراق تەنیا سێ ملیۆن و (400) هەزار تۆن بەرهەمی دانەوێڵە بەرهەم بهێنێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەو رێكخراوی فاو رایگەیاندووە، "بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، بەمەش سێ ملیۆن و (400) هەزار تۆن دانەوێڵە بەرهەم هاتووە، لەو بڕە دوو هەزار و (700) تۆن گەنمە."

سەبارەت بەو بڕە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاماژەی بەوە كرد، ئەم بڕەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە (35%) كەمترە، كە ساڵی رابردوو پێنج ملیۆن و (200) هەزار تۆن دانەوێڵە بەرهەم هاتبوو، لەو بڕەش چوار ملیۆن و (200) هەزار تۆن گەنم بوو.

دەربارەى بە گەنمی وڵاتانی دراوسێی عیڕاقیش رێكخراوی فاو ئاماژەی بەوە كردووە، "توركیا و ئێران رێژەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەیان بەرانبەر بە ساڵی رابردوو زیاترە، توركیا بە رێژەی (15.3%) و ئێران بەڕیژەی لە (13.5%) رێژەی دانەوێڵەیان بەرزبۆتەوە."

بەهۆی ئەوەی كەرتی كشتوكاڵی عێراق بەشی زۆری پشت بە باران دەبەستێت، ماوەی دوو ساڵە بەهۆی كەمی رێژەی بارانبارین، بەرهەمی دانەوێڵەی جووتیاران بەرێژەیەكی بەرچاو لە عێراق و كوردستان كەمی كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین