توركیا عێراق تینوو ده‌كات و به به‌هاى دوو ملیار دۆلاریش به‌روبومى پێ ده‌فرۆشێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ته‌مووزى 2022 ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى زانیارى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌پێى زانیارییه‌كان به‌روبومى كشتو‌كاڵى توركیا له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 21% زیادى كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2021 .
كۆى به‌هاى هه‌نارده‌ى به‌روبومى توركیا 16 ملیار و 462 ملیۆن دۆلار بووه، عێراقیش پله‌ى یه‌كه‌مى له هاورده‌كاران تۆمار كردووه به به‌هاى دوو ملیار دۆلار به‌روبومى كشتو‌كاڵى توركیاى كڕیوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدا كه به‌رپرسانى عێراق هاواریان لێ هه‌ڵساوه و داواى هه‌ڵوێستى به‌په‌له‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه. ئه‌مڕۆ مه‌هدى حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له عێراق رایگه‌یاندووه، توركیا 50% ئاوه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه.
ره‌فیق ساڵحى ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى عێراق، په‌یامێكى هۆشدارى به حكومه‌ت داوه و ده‌ڵێ، "به هۆى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى توركیا كاره‌ساتێك له عێراق به‌ڕێوه‌یه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، به‌هۆى بێده‌نگى حكومه‌تى عێراق ئه‌وا توركیا به‌رده‌وامه له دروستكردنى به‌نداو له‌سه‌ر رووباره‌كانى دیجله و فوڕات.
هه‌ر دوو رووبار‌ى دیجله و فوڕات له توركیاوه ده‌ڕژێنه ناو خاكى عێراق، له ساڵى 2018 وه توركیا ده‌ستى به گرتنه‌وه‌ى ئاوى هه‌ر دوو رووبار كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره‌ى توركیا زیانێكى گه‌وره‌ى به عێراق گه‌یاندووه، عێراقیش چه‌ندان جار دانوستاندنى له‌گه‌ڵ توركیا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به هۆى ئه‌و كه‌مئاوییه‌یش كه‌رتى كشتو‌كاڵى عێراق گه‌وره‌ترین زیانى پێگه‌یشتووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment