بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك.. نهێنییه‌ك به‌ یه‌كێتى ده‌دركێنێ کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ میدیاكانى كوردستان و عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه‌، گوایه‌ به‌گوێره‌ى دادگاى بەغدا بڕیارى داوه‌ رێكارییه‌كانى یه‌كێتى دژ به‌ لاهور شێخ جه‌نگى بوه‌ستێنرێت، میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى دێته‌ده‌نگ و به‌ڵگه‌یه‌كى تر بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سكاڵایه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لاهور شێخ جه‌نگى له‌ دژى بافڵ تاڵه‌بانى كردوویه‌تى.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ته‌مووز له‌ میدیاكانى كوردستان و عێراق به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ له‌ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى به‌غدا ده‌رچووه‌ و بۆ فه‌رمانگه‌ى حزب و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وانه‌ كراوه‌ و تێیدا دوو بڕیار دراوه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ دوورخستنه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بوه‌ستێنرێت، دووه‌میان گۆڕانكارى له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى نه‌كرێت. 

گوایه‌ ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ لاهور شێخ جه‌نگى له‌ دادگاى به‌غدا سكاڵایه‌كى له‌ دژى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆمار كردووه‌. 

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كه‌ میدیاكانى فه‌رمى یه‌كێتى به‌ڵگه‌یه‌كى تر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات له‌ 12ى مانگى رابردوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ داواكه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ پشتى به‌ “بنه‌مایه‌كى یاسایى نه‌به‌ستووه‌”. هه‌ر له‌ به‌ڵگه‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ رێگه‌ى سه‌یوان سیروانى پارێزه‌ر له‌ شه‌شى مانگى رابردوو "حوزه‌یران" داواى ده‌ركردنى ئه‌مرى وه‌لائى كردووه‌، بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و رێكارییانه‌ى كه‌ له‌ناو یه‌كێتى دژى ئه‌و گیراونه‌ته‌به‌ر.

له‌ هه‌واڵێكى مالًپه‌ڕى كورسات نیوز هاتووه‌، "دادگای کەرخ لە 12 حوزەیران سکاڵایەکی لە دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردووەتەوە و لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکانیش پێیان باش نەبووە ھیچ بڵاوبکەنەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەشیان بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا بڵاوکردووەتەوە".

ته‌نگژه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ هه‌شتى ته‌مووزى ساڵى رابردوو ده‌ستیپێكرد و كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان هه‌ر دوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى، له‌ ئه‌نجامدا لاهور شێخ جه‌نگى له‌ یه‌كێتى دوور خرایه‌وه‌ و بافڵ تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى ناسێنردرا.

 به‌ڵگه‌كان
 

ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
 
به‌ڵگه‌كه‌ى یه‌كێتى
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین