چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى : گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان ناكه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدڕاڵین كه‌ له‌سه‌ر نه‌وت وگازى هه‌رێم دراوه‌، بۆیه‌ له‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان باس له‌ دۆسیه‌ى نه‌وت و گاز ناكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ته‌مووزى 2022 عه‌لى فه‌تلاوى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى ته‌واوى بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵییه‌، به‌ تایبه‌تى له‌گه‌ڵ بڕیارى دادگاكه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان".

عه‌لى فه‌تلاوى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى فیدڕاڵى شیاوى گه‌نگه‌شه‌ و دانوستاندن نییه‌، چونكه‌ به‌ بڕواى ئه‌و "له‌ ده‌ره‌وه‌ى دانوستاندنه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقییه‌".

له‌ مانگى شوباتى رابردوو دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق له‌ بڕیارێدا یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستانى ره‌تكرده‌وه‌ و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى به‌ ناده‌ستوورى دانا، ئه‌م بڕیاره‌یش له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تكرایه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین