وەزارەتى دەرەوەى ئۆكراينا داواى ڕوونكردنەوە لە توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئۆكراينا بڵاويكردەوە، لەسەر رێگەدان بەو كەشتييە ڕووسيەى، کە گەنمى ئۆكراينى هەڵگرتووە، بۆ روونكردنەوەدان لەسەر ڕێگەدان ئەو کەشتییە بانگهێشتى باڵيۆزى توركيامان لە كيێڤ كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتى/تەمووزى 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە، ئۆڵۆج نيكۆڵينكۆ، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئۆکراینا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر نووسيويەتى، "توركيا رێگەى داوە كەشتێكى رووسى بەندەرى كاراسۆى توركى تێپەڕێنێت، كە گەنمى دزراوى ئۆکرانى هەڵگرتبوو."

تەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئۆكراينا بەرانبەر بەو رێگەدانە نيگەرانى خۆى دەربڕيووە و ئاماژە بەوە دەكات، "بەداخەوە كەشتى زييك زۆلى پڕبوو لە گەنمى دزراوى ئۆكراينا، هەرچەندە بەڵگەى تاوانكاريمان پێشكەشى بە دەسەڵاتدارانى توركيا كردبوو، بەڵام دەسەڵاتدارانى توركيا رێگەيان پێداوە بەو بەندەر تێپەڕێت."

سەبارەت بە بانگهێشتكردنى باڵيۆزى توركياش ئاماژە بەوە دەكات، "بۆ ئەوەيە پێى رابگەيێنين، ئەو دۆخە قبووڵكراو نييە." 

لەسەرەتاى ئەم هەفتەيە دەسەڵاتدارانى ئۆكراينا داوايان لە توركيا كرد، كەشتيەكى رووسى گەنمى دزراوى وڵاتەكەمانى هەڵگرتووە، پێويستە رێگەى لێبگرن، دواى ئەوەى گەيشتە ئاوەكانى توركيا، دەسەڵاتدارانى ئەم وڵاتە كەشتييەكان راگرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین