وەزارەتى بازرگانى بۆ جووتیاران: گەنمەکانتان ڕادەستى سایلۆکانى هەرێم بکەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان داوا لە جووتیاران دەکات گەنمەکانیان ڕادەستى سایلۆکانى هەرێم بکەن، و دەشڵێت لە زووترین کاتدا شایشتە داراییەکانیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجى تەممووز/2022) نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا (213) هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکان لە جووتیارانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون.

نەوزاد شێخ کامل، ئاماژە بەوەشدەکات، تاوەکو ئێستا ‌ له‌ سایلۆکانی  سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین بڕی (98) هه‌زار و (970) تۆن،  له‌ سایلۆی هەولێری بڕی (70) هه‌زار و (821) تۆن گه‌نم وه‌رگیراون. هەروەها له‌ سایلۆکانی  فایدە و شێخان و زاخۆ بڕی (43) هه‌زار تۆن گەنم وه‌رگیراون.

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى دەشڵێت، داوا لە جووتیاران دەکەم، گەنمەکانیان راده‌ستی سایلۆکان بکەن و لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین