عه‌بادى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌شدارنه‌بوون له‌ حكومه‌تى داهاتوو ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى ره‌وتى سه‌در و ره‌وتى حیكمه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌شدارنه‌بوون له‌ حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات و بۆ به‌شداربوون چه‌ند مه‌رجێك داده‌نێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى ته‌مووزى 2022 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ تویتێكدا هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى بۆ به‌شداربوون له‌ حكومه‌تى نوێ راگه‌یاندووه‌ و چه‌ند مه‌رجێكى ده‌ستنیشان كردووه‌.

عه‌بادى له‌ تویته‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئێستا دابه‌شبوونى سیاسى و ئاسته‌نگى سیاسى و ئابوورى و سه‌روه‌ریى هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویست ده‌كات، ده‌سه‌ڵات ناوه‌ندگیر بێت و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، حكومه‌ت نیشتیمانى بێت و تواناى هه‌بێت بۆ قۆناغێكى دیاریكراو چاكسازى ئابوورى  بكات، خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار پێشكه‌ش بكات.

عه‌بادى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ وه‌ك مه‌رج داده‌نێت و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ بێت ئه‌وا له‌گه‌ڵى نابین، به‌شێك نابین لێى، چونكه‌ ته‌نگژه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات و به‌ره‌و نادیارمان ده‌بات".

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ به‌ره‌یه‌كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆده‌گرێت، هه‌وڵى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ده‌دات، تا ئێستا ره‌وتى سه‌در به‌ سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌در، ره‌وتى حیكمه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌ممار حه‌كیم، بایكۆتى به‌شداربوونیان له‌ حكومه‌تى نوێ كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین