سوودانى كاندیدێكى به‌هێزى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراقه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د خالیدى سه‌رۆكى قه‌واره‌ى به‌یارق خه‌یر ئاشكراى ده‌كات، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كه‌ چه‌ند جارێك پۆستى وه‌زاره‌تى وه‌رگرتووه‌، دووباره‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاندیده‌ به‌هێزه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق.

محه‌مه‌د خالیدى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى ته‌مووزى 2022 لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌كانى به‌غدا چه‌ند ناوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى پێشنیاركراون، یه‌كێك له‌وان محه‌مه‌د شیاع سوودانییه‌. 

سه‌رۆكى  قه‌واره‌ى سیاسى به‌یارق خه‌یر له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “تا ئێستا سوودانى به‌هێزترین چانسى بۆ پۆسته‌كه‌ هه‌یه‌ و به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و لایه‌نه‌كانى تر هه‌یه‌”.

خالیدى به‌ دوورى نازانێ به‌ فه‌رمى ناوى محه‌مه‌د شیاع سوودانى رابگه‌ینێرێت و ده‌ڵێ، "تا ئێستا ڤیتۆى له‌سه‌ر نییه‌"

محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ ساڵى 1970 له‌ شارى میسانى باشوورى عێراق له‌دایكبووه‌. ئه‌ندامى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى بووه‌ و دواتر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه‌، وه‌زیرى بازرگانى و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، بازرگانى بووه‌، دواتر له‌ حزبى ده‌عوه‌ جیا بووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین