هاوپه‌یمانى فه‌تح كازمى له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌زیز مه‌یاحى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ عێراق، له‌ راگه‌یێندراوێكدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و پێى راده‌گه‌یێنێ، كه‌ بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ "هه‌ڕه‌مه‌كین و بژێوى خه‌ڵك ده‌بڕن".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى ته‌مووزى 2022 عه‌زیز مه‌یاحى له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریيه‌ نیوزى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و داواى لێده‌كات وا له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت بكات به‌ بڕیاره‌كانى دابچێته‌وه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆى بڕینى بژێوى خه‌ڵك. 

مه‌یاحى ده‌ڵێ، "به‌ داخه‌وه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت هه‌ڕه‌مه‌كى بڕیار ده‌دات و جۆرێك له‌ حاڵه‌تى شڵه‌ژان و نانبڕینى بۆ هه‌زاران خێزانى پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوور دروست كردووه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  به‌ جیاواز مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى تر ده‌كات". 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ په‌یوه‌ندى به‌ وه‌ستاندنى به‌شه‌ سووته‌مه‌نى كارگه‌كانى خشتى سوور (كه‌رپووچ)، كه‌ سه‌دان كارگه‌ى وه‌ستاون"

پێشتریش هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌ربڕیوه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ند سكاڵایه‌كیشى له‌سه‌ر وه‌زیر و به‌رپرسانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ تۆمار كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین