مه‌حمود محه‌مه‌د: لەم ماوەیە دەست بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرەى (14) دەکرێت
نوچه‌نێت: چنار خۆشناو
مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریی و پێشهاتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، دید و بۆچوونی پارتی له باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه په‌ڕاوێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان پارتی و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی واژۆ كراوه، كه خاڵی ئه‌رێنی تێدان.
له باره‌ی كۆنگره‌ی داهاتووی پارتیشه‌وه ده‌ڵێت:"پڕۆگرامەکان هەمووی داڕێژراون، پەیڕەوی ناوخۆش بەهەمان شێوەی خۆی دەبێت، بڕیارمانداوە و لیژنەی پێویست دروست کراوە، ڕێنمایی تاییەبه‌تیشییان بۆ دەرچووە، سەرقاڵی ئیش و کارەکانیانن، لەم ماوەیە دەست بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەکرێت".
دەقى دیمانەى مەحمود محەمەد گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نوچەنێت:
نوچەنێت: پەیوەندی ئێستای کورد و چوارچێوەی هاوهەنگی لە چ قۆناغێکدا؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: لەڕاستی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا تووشی ئاستەنگی گەورە بوو، کوتلەی گەورەی پەرلەمانی دوای ئەوەی کە پاشەکشەی کرد، لەوانەیە ئەو ئاستەنگ و کێشانەی زیاتر دروست کردبێت، ئێمە سیاسەت دەکەین لە سیاسەتدا هونەری ئەگەرەکان بەکار دێنینن، ئەوەی تا ئێستا هەیە، پەڕاوێکی لێكتێگەیشتن لە بەینی پارتیمان و لەبەینی چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆ کراوە، لەسەر بنەمای هاوبەشی و ڕێكکەوتن و هاوسەنگی، لە حوکمڕانی عێراق، هەروەها له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمەڵێک بابەتی دیکە کە گرنگن بەلای هەردوو لامانەوە، ئەوانه‌ی کە په‌یوه‌ستن بە بابەتی مافەکان و شایستە داراییەکان و هەروەها بابەتی مادەی (140) و ناوچە جێناکۆکەکان، کە له‌و مادده‌یه‌دا باس كراون، هەرەوەها کۆمەڵێک لەو بابەتانەی تا ئێستا چارەسەر نەکراون و لە بەینی هەرێمی کوردستان و لە بەینی حکومەتی فیدڕاڵی به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، چاوەڕێین بزانین هەنگاوەکانی ئەو لایەنانەیتری کە ئێستا دەیانەوێ حکومەت پێک‌بێنن چۆن دەبێت، ئێمە دورە پەرێز نابین و خاوەن بڕیار دەبین لەو بابەتەدا.
ئەو ئاستەنگانەی کە دروست کرا، وای کردووە ئێستا گومان هەبێت، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت یان نا.
نوچەنێت: وه‌ك ده‌گوترێت چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له ناوخۆیاندا كۆك نین، بۆچوونی ئێوه چییه له‌و باره‌یه‌وه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: چوارچێوەی هاوهەنگی، لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی لە هەڵبژاردن تووشیان بووه، پێکەوە کۆبوونەوە، ئەوان لەسەر هەموو شتێک تەبا نین، یەکەمین گرفت بۆیان دروست بووە، لەسەر بابەتی جێگرەوەی (حاکم زاملی) جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، كه كێ جێگه‌ی بگرێته‌وه، هەریەکە و کاندیدی خۆی هەیە، تا ئێستا ڕێکەوتنیان لەسەر ئەم بابەتە نەکردووه، کۆمەڵێک بابەتیتریش هەیە هەم لەسەر پۆستەکان هەم لەسەر دیدگاکانیان، لەسەر ئەوەی چۆن ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت، بەهەر حاڵ چاوەڕێین بزانیین ئەوان لەناو خۆیان به چ جۆرە پێکهاتنێک ده‌گه‌ن، ئەو پێکهاتنانە چۆن لەگەڵ پێشبینیەکانی ئێمە و لەگەڵ ئەو مافانەی ئێمە هەمانە ده‌گونجێن، كه لە چوارچێوەی دەستوردا هاتوون.
نوچەنێت: ئایا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌توانن به خێرایی حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: پێک هاتن و پێک نەهاتنەکەی دەمێنتەوە سەر هەموو لایانە سیاسییەکان لە بیریاندایە کە حکومڕانی ئەم وڵاتە چاک بکەن بەرەو پێشەوەی بەرن، وە بێگومان حکومەت دروست بکەن دەکەوێتە سەر ئەوبابەتە، ئەوە ئەوە نییە کە ئێستا بڵێین بەڵێ یان نەخێر، لەبەر ئەوەی دەمێنێتەوە سەر ئەو گفتوگۆیانەی دەکرێت، لەناو خۆیاندا، چ لەگەڵ ئێمە و سوننەکاندا، چ لەگەڵ کورد چ لەگەڵ سونەکاندا. وە لەبەینی خۆشیاندا لە هەموشیگرینگتر ئەوەیە کە چەند لەناوخۆیاندا هەماهەنگدەبن، بۆ ئەوەی کە چ باس بکەن لەگەڵ کورد، چ باس بکەن لەگەڵ سووننە.
نوچەنێت: به بۆچوونی ئێوه، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر هێرشی درۆنه‌كانه‌وه، موشه‌ك و ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا كرانه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، تا چه‌ند درووستكردنی فشارن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: بۆ ئەوه دەگەڕێتەوە کە بەڕاستی چەك لە دەستی خەڵکێک دایە لە چوارچێوەی یاسا دانین، كاتی خۆی ئێمه و ئێستایش هه‌ندێك لایه‌نه سوننه و شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن، چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت، بۆیه ده‌بینین لێره‌وله‌وێ هه‌ندێك له یاساده‌رچوو ده‌یانه‌وێت پشێوی بنێنه‌وه، چونكه ئه‌وان له پشێوییه قازانجی ماددی ده‌كه‌ن، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا حکومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لەوەی کە قبووڵ نەکات جارێکی‌تر ئەم حاڵەتانە ڕوو بده‌نه‌وه، بۆیە دەبێت حکومەت ئەو دەستەڵاتە بەخۆی بداتەوە، هەوڵ بدات ئەو کێشانە چارەسەر بکات و نەهێڵێت ئەو کێشانە وا بمێننەوە.
چوارچێوەی هاوهەنگی، لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی لە هەڵبژاردن تووشیان بووه، لەناوخۆ لەسەر هەموو شتێک تەبا نین.
نوچەنێت: وه‌ك ده‌گوترێت لە کۆبونەوەکەی ماڵی حەلبوسی باس لەوە کراوە، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هه‌مان ئه‌زموونی ساڵی (2018) دووباره بكه‌نه‌وه و هه‌ر لایه‌نێك كاندیدی خۆی هه‌بێت، ئێوه چی ده‌ڵێن له‌و باره‌وه؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: پێشنیازی ئێمە ئەوەیە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کوردە و لە ناو کوردیش له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان كه ئێمه براوه‌ی یه‌كه‌مییانین و ته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌یش كه كورسییان به ده‌ست نه‌هێناوه، دەبێت بە پێکهاتن و بە ڕاوێژکاریی بێت، چونکە ئەو پۆسته نوێنەراییەتی کورد دەکات و پشکی کوردە، ئێمە نوێنه‌ر و کاندیدی خۆمان هەیە، تا ئێستاش پشتگیری کاندی خۆمان دەکەین .
نوچەنێت: کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌وباره‌وه چۆن دەبینی؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: كۆبوونه‌وه‌كان باش بوون، بڕیاری ئەوە درا لیژنەیەک دروست بێت، کە ئەو لیژنەیە چاودێری گفتوگۆکان بکات، کە لەسەرۆکاییەتی هەرێم كاك موستەفای سەید قادر سەرپەرشتی دەکات، پارتی و یەکێتی و حزبەکانی تریش تێدا بەشدارن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانەی کە هاتوونە پێش، چۆن چارەسەر بکرێن و چۆن لایه‌نه‌كان لێک نزیک ببنەوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنه‌كه بكرێت، به‌لای ئێمه‌وه هەڵبژاردنەکە زۆر گرنگە، پیویستە لایەناکانیتریش بەو جۆش و خرۆشییەوە بەرەو پیری هەڵبژاردن بێن، بەداخەوە ئەو ئاستەنگانەی کە دروست کرا، وای کردوە ئێستا گومان هەبێت، کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت یان نا، ئەو گفتوگۆیانە گفتوگۆی باشن، سەرپەرشتیکردنی سەرۆکاییەتی هەرێم بۆ ئەم بابەتە، كه پرۆسه‌یه‌كی سیاسییه، بۆ لێکنزیکردنەوەی هەموو لایەنەکانه، وەک چەترێک وایه بۆ ئەوەی لەوێدا لایه‌نه‌كان بتوانن گفتوگۆکانی خۆیان بەڕاشکاوی ئەنجام بدەن.
نوچەنێت: پارتی کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، ئەگەر ببەستێت چۆن خۆتان بۆ ئامادە کردووە ئایا هیچ گۆڕانکاریەک لە کۆنگرەی ئەم جارە ئه‌نجام ده‌درێت؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: بە گوێره‌ی بارودۆخی ئێستا لە ڕوی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵاییەتی، پەیوەندی، پڕۆگرامەکان هەمووی داڕێژراون و هەروەها پەیڕەوی ناوخۆش بەهەمان شێوەی خۆی دەبێت، ئەم گۆڕانکارییانە بۆ ئه‌وه‌یه كه دید و بۆچوونی پارتی، بۆ داهاتوو پەسند بکرێت، بڕیارمانداوە و لیژنەی پێویست دروست کراوە، ڕێنمایی تاییەبه‌تیشییان بۆ دەرچووە، سەرقاڵی ئیش و کارەکانیانن، لەم ماوەیە دەست بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment