ياداشتنامهیەکى سێ قۆڵى له نێوان توركيا و سويد و فينلەندا واژۆ كرا
نوچەنێت:
رۆژى سێشهممه (28/حوزهيران/ 2022) ماڵپهرى (TRT)ى توركى بڵاويكردهوه، كۆبوونهوهیەكی چوار قۆڵى لەنێوان رهجهب تهيب ئهردوغان، سهرۆك كۆمارى توركيا و ساولى نينيستۆ، سهرۆك كۆمارى فينلەندا، سويد ماگدالينا ئهندهرستون، سهرۆك وهزيرانى و ينس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ ئەنجام درا، كۆبوونەوەکە سێ كاتژمێرى خاياند، دواى كۆبونهوهكه یاداشتێكی لێتێگەیشتنی هاوبهشیان ئيمزا كرد.
نوێنەرانی تورکیا و فینلەندا و سوید کە بە دەستپێشخەرى سکرتێری گشتی ناتۆ کۆبوونەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کۆک بوون:
1- ناتۆ هاوپەیمانییەکە لەسەر بنەمای بەها هاوبەشەکان دامەزراوە، بە بنەماکانی بەرگری هاوبەشى تورکیا، فینلاند و سوید پابەندبوونی خۆیان بەو بنەما و بەهایانە دەردەبڕن کە لە پەیمانی واشنتۆندا هاتووە.
2ــ یهكێك له خاڵە بنەڕەتييەكانى ئهو هاوپهیمانهیه هاوسۆزی و هاوكاری تهواوە بۆ بهرهنگاربوونهوهی ههموو شێوازەكانى تیرۆر، كه مهترسی راستەوخۆى بۆ سهر ئاسایشی نهتهوهیی وڵاتانی ئهندام و ئاشتی و سهقامگیری نێودهوڵهتی دروست دهكات.
3 - هاوپهیمانانی داهاتووی ناتۆ، فینلهندا و سوید پشتیوانی تهواو له توركیا دهكهن بهرامبهر ههموو ههڕهشهكانی سهر ئاسایشی نهتهوهیی توركيا.
لەم چوارچێوەیەدا فینلەندا و سوید پشتگیری لە پەیەدە/یەپەگە و بزووتنەوەى خزمەتى سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ناكەن، هەروەها تورکیا پشتیوانی تەواو لە فينلەندا و سوید بەرامبەر هەموو هەڕەشەيەك بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان دەكات، ئەو دوو وڵاتە بە تووندی تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانی ڕەتیدەکەنەوە و دژى دەوەستنەوە، هەروەها به ئاشکرا سەركۆنەى ئەو هێرشانە دەکەن کە لە لایەن ئهم ڕێکخراوانە دەكرێتە سەر توركيا و نيگەرانى قووڵ و هاوسۆزییان لەگەڵ تورکیا و بنەماڵەی قوربانییەکان دەردەبڕن.
4 - فينلەندا و سوید بە فەرمى رايدەگەێنن کە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستی و قەدەغەکراوە. بەڵێن دەدەن ڕێگری بکەن لە چالاکییەکانی پەکەکە و هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە و چالاکی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بەو ڕێکخراوانە هەيە و قەدەغە بكەن، لەسەر ئەم بنەمايەش هەر سێ وڵات بڕیاریانداوە هاوئاهەنگيەكانيان بەمەبەستی رێگرى لە چالاکی ئەو ڕێکخراوە زیاتر بکەن. هەروەها فینلەندا و سوید خواستى ئەو ڕێکخراوانە ڕەتدەکەنەوە.
5 - جگە لەوەش، فینلەندا چالاکیی نوێی بۆ بازنەی تاوانە تیرۆریستییە سزادراوەکان زیاد کرد، كۆمەڵێك هەموارى لە یاسای سزادان كرد، کە لە يەكى مانگى حوزەیرانەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، حكومەتى سوديش دووپاتى دەكاتەوە، لە يەكى مانگى داهاتوو ياساى نوێى بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر دەخاتە بوارى جێبەجێكردن، بەمەش ياساكانى بەرانبەر پرسى تيرۆر توندتر دەكاتەوە.
6 ــ هەرسێ وڵات جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە چيتر گەمارۆى چەك لە نێوانياندا نييە، حكومەتى سويدى ياساى خۆى سەبارەت بە هەناردەكردنى چەك بۆ هاوەپەيمانەكانى لە ناتۆ هەموار دەكاتەوە، لە داهاتوو هەناردەى پێداويستى سەربازى لەلايەن هەردوو وڵاتەوە بە گوێرەى هاودەنگى هاوپەيمانى ناتۆ دەبێت، كە پشت بە ماددەى سێى پەيمانى واشنتن دەبەستێت.
7ــ تورکیا و فینلەندا و سوید دوای دانوستاندنەکانی ئەمڕۆ پەيمان دەدەن کە ئەم هەنگاوە کۆنکرێتیانەی خوارەوە بنێن:
• دامەزراندنی میکانیزمی دیالۆگ و هاوکاری نێوان حکومەتەكان لە هەموو ئاستەکاندا، لەوانەش دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و هەواڵگری، بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری لەسەر بنەمای کۆدەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان و ئاڵنگەرييە هاوبەشەكانی تر.
• فینلەندا و سوید بەگوێرەی بڕگەکانی بەڵگەنامە و سیاسەتە پەیوەندیدارەکانی ناتۆ بەرەنگاری تیرۆر دەبنەوە، بەو پێیەش هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەهێزکردنی یاسا ناوخۆییەکانیان.
• فینلەندا و سوید، بەگوێرەى رێککەوتننامەی رادەستکردنەوەی ئەوروپا، ئەو زانیاری و بەڵگە و هەواڵگرییانە لەبەرچاو دەگرن کە تورکیا پێشکەشی دەکات، بۆ داواکارییەکانی دەرکردن یان رادەستکردنەوەی گومانلێکراوەکان بە توركيا.
• هەردوو وڵات دهست دەکەن بە لێكۆڵینهوه له چالاكی و سەرچاوەکانى كۆكردنهوهی پارهى لەلایەن پهكهكەوە و سهرجهم لقهكانی بەو رێكخراوه، لهو چوارچێوهیهدا كه له بڕگهی پێنجهمدا تۆماركراوه، دەست بەقەدەغەكردنى دەكەن.
• هەر سێ وڵات پابەند دەبن بە رەتكردنەوەى زانیاری ناڕاست و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی یاساکانیان بۆ مەبەستی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، لەوانەش چالاکییەکانی هاندانی توندوتیژی دژی تورکیا.
• فینلەندا و سوید دڵنیایى دەدەن لەوەی، کە یاسای هەناردەکردنی چەکەکانیان پابەندبوونی نوێی هاوپەیمانان چالاک دەکات و لەگەڵ پێگەی ئەندامێتییان لە ناتۆدا دەگونجێت.
• هەردوو وڵات پشتگیری لە فراوانترین بەشداریکردنی تورکیا و هاوپەیمانەکانی دیکەی دەرەوەى یەکێتی ئەوروپا دەکەن لە دەستپێشخەرییەکانی ئێستا و داهاتووی سیاسەتی هاوبەشی ئاسایش و بەرگری یەکێتی ئەوروپا، لەوانەش بەشداریکردنی تورکیا لە (رێكخراوى هاريكارى بەردەوام) سەبارەت بە جووڵەی سەربازی.
9- پێویستە پسپۆڕانی وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ و داد و دەزگای هەواڵگری و دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرسێ وڵات ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکەن .
لە مانگى رابردوو سويد و فينلەندا داواى بوون ئەندامبوونيان لە ناتۆ كرد، لەبەرانبەردا حكومەتى توركيا راگەياند، بەرانبەر ئەو دوو وڵاتە ڤيتۆ بەكار دەهێنم تاوەكو داخوزاييەكانى وڵاتەكەمان جێبەجێ نەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment